کیم جۆنگ ئون به داواكه‌ی تره‌مپ رازیبوو
ئاژانسی فەرمیی هەواڵی کۆریای باکوور بڵاوی کردووەتەوە کیم جۆنگ ئونی سەرۆکی ئەو وڵاتە راپۆرتێکی داوەتە سەرکردایەتیی پارتی شیوعیی دەسەڵاتدار کە تێیدا یەکەم هەڵوێستی فەرمیی خۆی لەبارەی کۆبوونەوەی چاوەڕوانکراوی لەگەل دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا باس کردووە.
کیم جۆنگ ئون لەو راپۆرتەیدا ئاماژەی بە تەوەرەکانی گفتوگۆی سەرۆکانی کۆریای باکوور و ئەمریکا و بارودۆخی نیمچە دوورگەی کۆریا و پەیوەندیی هەردوو بەشی کۆریای کردووە.
ئاژانسه‌كه بڵاویشی كرده‌وه ئەو لێدوانەی کیم جۆنگ ئون یەکەم هەڵوێستی فەرمیی ئەو سەرۆکەیە لەبارەی کۆبوونەوەی چاوەڕوانکراوی خۆی و دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا.
جێی باسه وا بڕیاره لە کۆتایی مانگی ئایار یاخود سەرەتای مانگی حوزەیرانی ئه‌مساڵ کیم جۆنگ ئون و دۆناڵد ترەمپ کۆببنەوە و ئەو کۆبوونەوەیەش بە مێژوویی ناودەبرێت چونکە چەند هەفتەیەک بەر لە ئێستا هەردوو وڵات هەڕەشەی بەکارهێنانی چەکی ناوکییان لە دژی یەکتر دەکرد.
هه‌ر به‌پێى هه‌واڵه‌كه كیم جۆنگ ئون سه‌رۆكى كۆریاى باكور له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵاى وڵاته‌كه‌ى كۆبوونه‌ته‌وه و تیایدا باسى دۆخى نیمچه دوورگه‌ى كۆریا و ئه‌نجامدانى دانوستان له‌گه‌ڵ كۆریاى باشوور و ئه‌مریكا كردووه.
ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ى كیم جۆنگ ئون چه‌ند كاتژمێرێك دوا به دواى ڕاگه‌یاندنه‌كه‌ى دۆێنێی سه‌رۆك دۆنالد تره‌مپ بوو كه باس له ئه‌نجامدانى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى كرد له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى كۆریاى باكوور بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه ڕێكه‌كه‌وتنێك له‌باره‌ى نه‌هێشتنى چه‌كى ئه‌تۆمى له‌و وڵاته، دۆنالد تره‌مپ ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دابوو كه ره‌نگه له مانگى ئایار یان سه‌ره‌تاى حوزه‌یران كۆببێته‌وه ته‌نانه‌ت ده‌نگۆى ئه‌وه‌ش هه‌یه له كۆبوونه‌وه نهێنییه‌كاندا باسى شۆینى كۆبوونه‌وه‌كه‌ش كرابێت.