TR KU SO
FB X
Cîhan

مۆقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر پەیامێکی نوێی بڵاوکردەوە

سارا
Yazar
📅 04 Eylül 2022 12:32
پەیامی کورد   ...  مۆقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر پەیامێکی نوێی بڵاوکردووەتەوە و داوای لابردنی درووشم لە چلەی ئیمام حسێن دەکات



مۆقتەدا سەدر لە پەیامەکەیدا داوا دەکات لە زیارەتی چلەی ئیمام حسێن حەشدی شەعبی و سەرایا سەلام ئەمنییەتی زیارەتەکە نەگرنە ئەستۆ، بەڵکوو لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی عێراقەوە بپارێزرێت.

مۆقتەدا سەدر داواشیکردووە، هیچ درووشمێکی حەشدی شەعبی یان سەرایا سەلام بەرز نەکرێتەوە.

دەشڵێت "ئەوە بەواتای ئەوە نیە لەگەڵ گەندەڵەکان لەژێر خێمەی ئیمام حسێن کۆببینەوە، نەخێر هەزار جار نەخێر، بەڵام نامانەوێت ئازاری زیارەتکاران بدەین".

Paylas: