TR KU SO
FB X
Cîhan

١٠ میلیۆن کەس لە ئێران لەگەڵ کێشەی کەم ئاوی بەرەوڕوون

Rozan Ateş
Yazar
📅 10 Ağustos 2020 20:26

پەیامی کورد ... ١٠ میلیۆن کەس لە ئێران لەگەڵ کێشەی کەم ئاوی بەرەوڕوون

 

جێگری وەزیری وزەی ئێران ڕایگەیاندووە کە ١٠ میلیۆن کەس لە گوندەکانی ئێراندا دەستپێڕاگەیشتنیان بە ئاوی بەردەوام نییە.

 

"قاسم تەقی‌زادەی خامسی" جێگری وەزیری وزەی ڕێژیم ڕایگەیاندووە ١٠ ملیۆن کەس لە گوندەکانی ئێراندا دەستپێڕاگەیشتنیان بە ئاوی بەردەوام نییە و هۆکاری سەرەکی، بەربڵاویی گوندە دوورەدەستەکانە.

 

ناوبراو وتوویەتی نزیکەی ٦ هەزار گوندی ژێر ٢٠ بنەماڵە هەیە کە بەشێوەی تانکر ئاویان بۆ دەچێت کە دەبێت بۆ ئەو کەسانەش ڕێگاچارەیەک بدۆزرێتەوە.

 

لە ئێراندا لەماوەی ئەمساڵدا بەتایبەت کێشەی کەمئاوی و بێئاوی بەرۆکی سەرجەم شارەکانی ئێران و کوردستانی گرتەوە و بوو بەهۆی نیگەرانی و ناڕەزایەتیی خەڵک.

Paylas: