TR KU SO
FB X
Cîhan

یەکەم ڕۆژی مانگی رەمەزان لەلایەن سعودیەوە دیاری کرا

Rozan Ateş
Yazar
📅 12 Mart 2022 20:12

پەیامی کورد ... یەکەم ڕۆژی مانگی رەمەزان لەلایەن سعودیەوە دیاری کرا

هەریەكە لە عەرەبستانی سعودی و پەیمانگای نەتەوەیی بۆ توێژینەوەی گەردوونی و جیۆفیزیکی لە میسڕ یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزی ئەمساڵ دیاری دەكەن و بڵاوی دەکەنەوە، كە مانگی ڕەمەزانی ئەمساڵ 30 ڕۆژ دەبێت.

لەمبارەیەوەو بەپێی ڕۆژمێری كۆچی، كە سعودیە كاری پێدەكات، مانگی شەعبان 29 ڕۆژ و لە ڕۆژی هەینی (1-4-2022) كۆتایی دێت و ڕۆژی دواتر، كە دەكاتە شەممە (2-4-2022) دەبێتە یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزی ساڵی 1443ی كۆچی.

جاد قازی، سەرۆکی پەیمانگای نەتەوەی بۆ توێژینەوەیی گەردوونی و جیۆفیزیکی لە میسڕ لای خۆیەوە ڕایگەیاندووە : كاتی سەرەتای مانگی ڕەمەزانی 2022 بەپێی هەژماری فەلەكی، كە پەیمانگاكەیان ئامادەی كردووە دەكەوێتە 2ی مانگی نیسانی داهاتوو، هەروەها مانگی ڕەمەزانیش 30 ڕۆژی تەواو دەبێت.

ئەوەشی خستۆتەروو كە كاتی سەرەتا و كۆتایی مانگی ڕەمەزان بەپێی بینینی هیلالی مانگ لە داهاتوودا بە فەرمی لە 29ی شەعبان (1ی نیسان) یەكلایی دەبێتەوە و دیاری دەكرێت.

شایەنی باسە ئەمە لەكاتێكدایە، كە سەرەڕای دیاریكردنی ڕۆژ و مانگی كۆچی لەڕووی فەرەلكی و ڕۆژمێرەوە، بەلام بۆ بڕیاردان لە دەستپێكی ڕەمەزان و جەژن لیژنەكانی فەتوا و بینینی مانگ لە زۆربەی جیهان و هەرێمی كوردستان-یش كۆدەبنەوە و بڕیاری كۆتایی لێ‌ دەدەن.

Paylas: