TR KU SO
FB X
Cîhan

یەکەمین ڕابەر کە میوانی جۆ بایدن دەبێت لە کۆشکی سپی ئاشکرا بوو

سارا
Yazar
📅 08 Mart 2021 20:36

پەیامی کورد     ...    یەکەمین ڕابەر کە میوانی جۆ بایدن دەبێت لە کۆشکی سپی ئاشکرا بوو .

ناوی یەکەمین ڕابەری ووڵاتی بیانی کە جۆ بایدن ، سەرۆککۆماری ئەمریکا لە کۆشکی سپی میوانداری دەکات ئاشکرا دەبێت .

بە پێی ڕاپۆرتێک جۆ بایدن سەرۆککۆماری ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا لەوانەیە لە مانگی ئەیپریل ی ٢٠٢١ سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن ، یووشیهیدە سۆگۆ  لە کۆشکی سپی میوانداری بکات . ئەم هەواڵە لە لایەن پۆرتاڵی میدیایی Axios ەوە لە زاری سەرچاوەکانی خۆی ڕاپۆرت دراوە .

سۆگا دەتوانێ ببێتە یەکەمین ڕابەری بیانی کە بایدن ڕووبەڕوو چاوپێکەوتنی لەگەڵ ئەنجام بدات .

هەر لەمبارەوە ڕاگەێندراوە کە گشتگیری ڤیرووسی کۆرۆنا لەوانەیە لە سەر کاتی چاوپێکەوتنەکەی کاریگەری هەبێت .

کۆشکی سپی لەمبارەیەوە لە ڕاگەیاندنی هەرجۆرە زانیارییەکی دیکە خۆی بە دوور گرت .

Paylas: