TR KU SO
FB X
Cîhan

مانگی ڕابردوو ٦٠٠ کەس لە عێراقدا کوژراون

Rozan Ateş
Yazar
📅 13 Haziran 2022 21:19

پەیامی کورد... مانگی ڕابردوو ٦٠٠ کەس لە عێراقدا کوژراون

مانگی ئایاری ڕابردوو، زیاتر لە ٦٠٠ کەس لە شارەکانی عێراق-دا کوژراون، ١٦یان بیانی بوون.

پزیشکیی دادیی بەغدا ئاشکرای کرد، تاوانەکانی کوشتن لە عێراق زیادیان کردووە و ژمارەکان «مەترسیدارن» و دەڵێت، «ژمارەی کوژراوەکان لە یەک مانگدا، زیاترە لە ژمارەی هەموو ئەو کەسانەی ساڵی ڕابردوو تیرۆر کوشتوونی».

فەرمانگەی پزیشکیی دادیی بەغدا ئەمڕۆ دووشەممە ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی تاوانەکانی کوشتنەوە بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، تەنیا لە مانگی ئایاری ڕابردوودا زیاتر لە ٦٠٠ کەس لە عێراق کوژراون، تاوانەکان لە هەموو پارێزگاکاندا ئەنجامدراون و ١٦ لە قوربانییەکان خەڵکی وڵاتانی تر بوون و نیشتەجێی عێراق بوون.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، ٦٨٪ی کوژراوەکان نێرینە بوون و ٣٢٪یان مێیینە، ٣٦ کەسیان بە گوللە کوژراون، قوربانییەکانی تریش بە تاوانی جۆراوجۆر کوژراون.

Paylas: