Cîhan
ئەڵمانیا: گەمارۆ نوێیەکانی یەکیەتیی ئەورووپا، سوپای پاسدارانی ئێران دەکاتە ئامانج
پەیامی کورد... ئەڵمانیا: گەمارۆ نوێیەکانی یەکیەتیی ئەورووپا، سوپای پاسدارانی ئێران دەکاتە ئامانج
ئانالێنا بێربوک، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا وتوویەتی کە یەکیەتیی ئەورووپا لە هەوڵدایە گەمارۆگەلێکی زۆر قورس دژی سوپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران پەسەند بکات.
ئانالێنا بێربۆک، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، ڕۆژی دووشەممە ١٢ی دیسەمبەری ٢٠٢٢، وتی: "ئێمە بەو گەمارۆیانە بە شێوەیەکی تایبەت ئەو کەسانەی کە ڕاستەوخۆ بەرپرسیاری ئێعدام و کوشتن و دەسبەسەرکردنی خەڵکی ڕاپەڕیوی ئێرانن، دەکەینە ئامانج".
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لەوبارەوە وتیشی: "ئەو کەسانەی کە گەمارۆیان دەخرێتەسەر زیاتر ئەندامی سوپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێرانن و ئەو کەسانەش دەگرێتەوە کە بە بڵاوکردنەوەی گرتە ڤیدیۆ هەوڵ دەدەن خەڵک بترسێنن".