Cîhan
ژمارەی دانیشتوانی عێراق ٤٠ میلیۆنی تێپەڕاند
پەیامی کورد … ژمارەی دانیشتوانی عێراق ٤٠ میلیۆنی تێپەڕاند
ناوەندی ئامار لە وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئاماری دانیشتووانی عێراق ئاشكرا دەكات و ڕاشیدەگەیەنێت،"ژمارەی نێر لە ژمارەی مێ زیاترە".
ناوەندی ئامار لە وەزارەتی پلاندانانی عێراق ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردووەتەوە و تێیدا هاتووە،"ژمارەی دانیشتوانی عێراق گەیشتوەتە 40 ملیۆن و 150 هەزار و 200 کەس".
ئاماژە بەوەشدراوە،"ژمارەی نێر 20 ملیۆن و 336 هەزار و 180 کەسە، بەرێژەی 50.7%،هاوكات ژمارەی مێ 19 ملیۆن و 784 هەزار کەسە بەڕێژەی 49.3%".
بەپێی ڕاگەیەندراوەكەی ناوەندی ئامار،"لە ساڵی 2020ـدا یەک ملیۆن و 258 هەزار منداڵ بە زیندویی لەدایکبوون".