کۆماری قەرەباغ داوای بەفەرمی ناسینی لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە دەکات
پەیامی کورد ... کۆماری قەرەباغ داوای بەفەرمی ناسینی لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە دەکات
وەزارەتی دەرەوەی "كۆماری قه‌ره‌باغ" كه تا ئێستا دانی پێ نه‌نراوه، داوا له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات، دان به سه‌ربه‌خۆییه‌كه‌یدا بنێت و جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، "ئه‌مه تاكه رێگه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ئاسایش و سه‌قامگیری بۆ ناوچه‌كه بگه‌ڕێته‌وه".
له به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی قه‌ره‌باغ بڵاوی کردووەتەوە هاتووە کە: "داوا له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ین، دان به "كۆماری ئه‌رتساخ" (ئه‌و ناوه‌ی ئه‌رمینیا له قه‌ره‌باغ دایناوه)ـدا بنێت، له پێناو ده‌سته‌به‌ری مافی هاووڵاتیانی له ژیان و گه‌شه‌پێدانی ئاشتیانه". هه‌روه‌ها دووپاتی كرده‌وه، "له‌م دۆخه‌دا دانپێدانانی نێوده‌وڵه‌تی به كۆماری "ئارتساخ" تاكه رێگه‌یه بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاشتی و ئاسایش بۆ ناوچه‌كه".
هه‌روه‌ها به‌یاننامه‌كه پێشوازی له هه‌وڵی سه‌ركرده‌ی وڵاتانی هاوبه‌ش له "كۆمه‌ڵه‌ی مینسك"ی سه‌ر به رێكخراوی ئاسایش و هاوكاری ئه‌وروپا و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به شێوه‌یه‌كی گشتی كرد، "كه داوای دانانی سنوورێك بۆ ده‌ستدرێژییه‌كانی ئازه‌ربایجان و هێوردركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه ده‌كه‌ن"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ته‌واوی داواكارییه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و بانگه‌وازه‌كان به‌توندی هاوپه‌یمانێتی سێقۆڵی نێوان توركیا و ئازه‌ربایجان و رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه".
به‌یاننامه‌كه ئازه‌ربایجان به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كات، كه "پێشێلكاری مه‌ترسیداری به‌رامبه‌ر یاسا و داب و نه‌ریته مرۆڤیایه‌تییه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات"، گوتیشی: "هێزه‌كانی ئازه‌ربایجانی ـ توركی به‌مه‌به‌ست شار و گوند و ئاواییه‌كان ده‌كه‌نه ئامانج، به‌و هۆیه‌شه‌وه تا ئێستا ژماره‌یه‌كی زۆر له ریزه‌كانی سڤیل بوونه‌ته قوربانی".