ژمارەی قوربانیانی لافاوەکەی ئیندۆنێزیا گەیشتە ١٥٥ کەس
پەیامی کورد … ژمارەی قوربانیانی لافاوەکەی ئیندۆنێزیا گەیشتە ١٥٥ کەس
ماره‌ی ئه‌و کەسانه‌ی کە له ئاكامی ئه‌و لافاو و رۆچوونی زه‌وییه‌ی به‌هۆی باران بارینی به‌خوڕه‌وه له ئیندۆنێزیا و ته‌یموری رۆژهه‌ڵات گیانیان له‌ده‌ستداوه گه‌یشته ١٥٥ كه‌س.
ئاژانسی ئیداره‌دانی كاره‌ساته نیشتمانییه‌كانی ئێندۆنیزیا رایگه‌یاند كه ته‌رمی ٦٧ كه‌س له شاری لێمباگا، ٤٩ كه‌س له فلۆرێسی رۆژهه‌ڵات و ١٢ كه‌سیش له ئالۆر دۆزراونه‌ته‌وه و هه‌ر سێ شاره‌كه‌ش ده‌كه‌ونه سنووری كارگێڕی ویلایه‌تی نوسا تێنگگارای رۆژهه‌ڵات
.هه‌روه‌ها كاره‌كانی گه‌ڕان و فریاكه‌وتن به‌رده‌وامن بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و ٧٢ كه‌سه‌ی دوای لافاو و رۆچوونی زه‌وی شوێن‌بزر بوون.
له لایه‌كی دیكه‌وه دوای روودانی لافاوه‌كان ژماره‌ی ئه‌و کەسانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه له دیلی پایته‌ختی ته‌یموری رۆژهه‌ڵات و پارێزگاكانی دیكه‌ی ئه‌و وڵاته كه هاوسێی ئیندۆنێزیایه گه‌یشته ٢٧ كه‌س.هاوکات ئاژانسی هەواڵیی نیشتمانی ئێندۆنیزیا Antara بڵاوکردەوە کە دوای لافاوه‌كه‌ی دوێنێ، هه‌زاران كه‌س ماڵه‌كانیان جێ هێشتووه و گواستراونه‌ته‌وه شوێنی ئارام.