مێرکل : دەبێ ئەورووپا پێگەی خۆی لە جیهانێکی بێ ڕابەرایەتی ئەمریکا ببینێت
پەیامی کورد ... مێرکل : دەبێ ئەورووپا پێگەی خۆی لە جیهانێکی بێ ڕابەرایەتی ئەمریکا ببینێت
گەورە بەرپرسی ئاڵمانیا جەختی کردەوە کە ئامادەبوونی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەورووپا تەنیا بە هۆی بەرژەوەندییەکانی خودی ئەمریکایە . ئەو داوای لە وولاتانی ئەورووپایی کرد کە پێگەی خۆیان بە بێ پشت بەستن بە ئەمریکا لە جیهانی نوێدا بدۆزنەوە .
ئەنجێللا میرکل گەورە بەرپرسی ئاڵمانیا لە ووتووێژ لەگەڵ میدیاکانی ئەورووپایی دا رایگەیاند و ووتی : ئێمە دەستمان بە ڕاستییەکی ڕوون گەیشتووە و ئەوەش ئەوەیە کە ئەمریکا دەیەوێت هیزی یەکەمی جیهان بێت . ئەگەر ئەمریکا دەیەوێت کە ئەم جۆرە ڕۆڵە بە ئیرادەیەکی تایبەتەوە ببینێت ووڵاتانی ئەورووپایش دەبێ لە ناخەوە لەمبارەوە بیر بکاتەوە
ئەو سەبارەت بە بڕیارەکەی ترامپ بۆ کەم کردنەوەی هیزەکانی ئەمریکا لە ئاڵمانیا ووتی کە ئامادەبوونی هیزەکانی ئەمریکا لە ئەورووپای ناوەندی بە پێی بەرژەوەندی و قازانجەکانی ئەم ووڵاتەیە
مێرکل ووتی : هیزەکانی ئەمریکا کە لە ناو خاکی ئاڵمانیا بوونیان هەیە بە دوای پاڵپشتی لە ئاڵمانیا و یاخود ناتۆ وە نین بەڵکوو ئەوان تەنیا بۆ بەرژەوەندی خۆدی ئەمریکایە . ئێمە لە ئاڵمانیا بەم دەرئەنجامە گەیشتووین کە دەبێ بۆ بەرگری لە خۆمان زیاتر لە هەموو کات خەرج بکەین . لە ساڵانی ڕابردوودا بوودجەی بەرگری زیاترمان تەرخان کردووە و ئەم کارە بۆ بەهێزکردنی هیزی بەرگری و سەربازی خۆمان زیاتر پەرە پێدەدەین .