ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی زریانەکەی ئەمریکاوە گەیشتە ٢٢ کەس
پەیامی کورد... ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی زریانەکەی ئەمریکاوە گەیشتە ٢٢ کەس
بەهۆی ئەو زریانە بەهێزەی رووی لە ویلایەتەکانی باشور ناوەندی رۆژهەڵاتی ئەمریکا کردووە ٢٢ کەس گیانیانلەدەستدا و چەندان کەسیش بێسەروشوێن بوون.
ماوەی چەند رۆژێکە زریانێکی بەهێز ویلایەتەکانی باشور ناوەندی رۆژهەڵاتی ئەمریکای گرتووەتەوە و بەهۆیەوە سەدان خانوو روخاون، بەرپرسانی ویلایەتی تێنسیش رایانگەیاند، بەهۆی زریانەکەوە لە ویلایەتە حەوت کەس گیانیانلەدەستداوە.
کەرکوک: بەهۆی خۆڵبارینەوە ٢٧ کەس گەیەنراونەتە نەخۆشخانە
زریانەکە بەشێوەیەکی سەرەکی رووی لە ویلایەتی ئەرکانسەس کردووە و بەهۆیەوە پێنج کەس لەو ویلایەتە گیانیانلەدەستداوە.
هاوکات، میدیا ئەمریکییەکان بڵاویان کردووەتەوە، بەهۆی زریانەکەوە ٦٥٠ هەزار ماڵ بێ کارەبا بوون، زریانەکە لەشاری لیتڵ ڕۆک وێرانکەر بووە و هەندێک لە ماڵەکان بەتەواوی روخاون و درەختە گەورەکان شکاون و ستونی کارەبا و تەلەفۆن کەوتوونەتە سەر زەوی.
ئەمەش لە دوای ئەوەدێت، هەفتەیەک بەر لە ئێستا زریانێک ویلایەتی میسیسیپی گرتەوە بەهۆیەوە ٢٥ کەس گیانیانلەدەستدا.