Cîhan
ژمارەی کوژراوان و بریندارانی گەززە 41 هەزار کەسی تێپەڕاند
پەیامی کورد... ژمارەی کوژراوان و بریندارانی گەززە 41 هەزار کەسی تێپەڕاند
به‌پێی ئاماره‌كانی به‌رپرسانی ته‌ندروستی له كه‌رتی غه‌ززه، به‌هۆی به‌رده‌وامی هێرشه‌كانی ئیسرائیله‌وه، ژماره‌ی كوژراوان و برینداران به‌رزبووه‌ته‌وه و 41 هه‌زاری تێپه‌ڕاند.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ئه‌شره‌ف ئه‌لقدره وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له غه‌ززه وتی: "ژماره‌ی كوژراوان به‌رزبووه‌وه بۆ نۆ هه‌زار و 61 كه‌س و ژماره‌ی بریندارانیش گه‌یشته 32 هه‌زار كه‌س".
ئه‌شره‌ف ئه‌لقدره وتی: "له‌نێو كوژراوه‌كاندا سێ هه‌زار و 760یان منداڵن و دوو هه‌زار و 326یان ژنن".
هاوكات وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له غه‌ززه رایگه‌یاند كه تا ئێستا دوو هه‌زار و 60 كه‌س له‌ژێر داروپه‌ردووی خانوو و بینا رووخاوه‌كاندا بێسه‌روشوێنن كه هه‌زار و 120یان منداڵن.