TR KU SO
FB X
Cîhan

ئیمارات دوای ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی باڵوێزخانەی خۆی لە ئیسرائیل کردەوە

Rozan Ateş
Yazar
📅 14 Temmuz 2021 16:39

پەیامی کورد … ئیمارات دوای ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی باڵوێزخانەی خۆی لە ئیسرائیل کردەوە

 

ئیماراتی عەرەبیی یەکگرتوو دوای ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی، باڵوێزخانەی وڵاتەکەی لە تەل ئەڤیڤی پایتەختی ئیسرائیل دەکاتەوە.

 

ئەمڕۆ چوارشەممە ١٤ی تەمووزی ٢٠٢١،  لە ئاهەنگێکی فەرمیدا، باڵوێزخانەی ئیمارات لە تەل ئەڤیڤ کرایەوە.

 

پێشتریش لە رۆژی سێشەممە ٢٩ی حوزەیران، یایر لاپید، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە ئەبو زەبیی پایتەختی ئیمارات و هەمان رۆژ باڵوێزخانەی وڵاتەکەی لە ئیمارات، کردەوە.

 

ساڵی ڕابردوو، بنیامین نەتەنیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل و عەبدوڵڵا بن زاید، وەزیری دەرەوەی ئیمارات، بە چاودێریی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، (رێککەوتنی ئاشتی)یان واژۆ کرد.

 

 

تا ئێسستا هەر شەش وڵاتی عەرەبیی میسر، ئوردن، ئیمارات، بەحرێن، سودان و مەغریب پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی کردووەتەوە.

Paylas: