ژمارەی تووشبوانی کۆرۆنا لە ئاستی جیهان ٤٢ میلیۆن کەس تێپەڕ دەکات .
پەیامی کورد ... ژمارەی تووشبوانی کۆرۆنا لە ئاستی جیهان ٤٢ میلیۆن کەس تێپەڕ دەکات .
بەیانی ئەمڕۆ هەینی، ژمارەی توشبوانی كۆرۆنا لەسەر ئاستی جیهان ٤٢ ملیۆنی تێپەڕاند.
بەگوێرەی ئامارەكانی داتا سەنتەری جیهانی، بەیانی ئەمڕۆ هەینی، ژمارەی تووشبوانی كۆرۆنا لەسەر ئاستی جیهان گەیشتە لە ٤٢ ملیۆن و ٣ هەزار و ٦٠ كەس.
هەر بەپێی ئامارە تۆماركراوەكان، لەو ژمارەیەی تووشبوان ملیۆنێك و ١٤٢ هەزار و ٨٧٤ كەس بەهۆی ئەو پەتایەوە گیانیان لەدەستداوە و ٣١ ملیۆن و ١٩٠ هەزار و ٩٤٧ تووشبوش چاكبوونەتەوە.
لە داتاكاندا ئەوە خراوەتەرو كە هەریەك لە ووڵاتەكان( ئەمریكا، هیندووستان، بەرازیل، رووسیا، ئیسپانیا، ئەرژەنتین) زۆرترین ژمارەی تووشبوانی كۆرۆنایان تێدا تۆماركراوە، لە ئەمریكا زیاتر لە ٨ ملیۆن و ٦٦١ هەزار و ٦٥١ كەس و هیندووستان، ٧ ملیۆن و ٧٦١ هەزار و ٣١٢ و برازیل ٥ ملیۆن و ٣٣٢ هەزار و ٦٣٤ كەس و رووسیا ملیۆنێك و ٤٦٣ هەزار و ٣٠٦ هاووڵاتی و ئیسپانیا ملیۆنێك و ٩٠ هەزار و ٥٢١ كەس و ئەرجەنتینش وەك شەشەم وولات ملیۆنێك و ٥٣ هەزار و ٦٥٠ كەس تیایاندا تووشی كۆرۆنا بوون.