میسر، ئیدانەی داگیرکردنی عەفرین دەکات
وه‌ك یه‌كه‌م وڵاتی عه‌ره‌بی، میسر ئیدانه‌ی داگیركردنی ئه‌فرین ده‌كات له‌لایه‌ن سوپای توركیاوه و جەختیشکردوەتەوە، کە پێشێلکارییەکان هێزەکانی تورکیا مه‌ترسی گه‌وره‌ی مرۆیین.
له به‌یاننامه‌كه‌دا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی میسر سەبارەت بەداگیرکردنی ئەفرین لەلایەن سوپای تورکیا و گروپە هاوپەمانەکانی بڵاویکردووەتەوە، كه پێشێلكارییه به‌رده‌وامه‌كانی سه‌ر سه‌روه‌ری سوریا جێی قبووڵ نین و شانۆی سیاسی ئاڵۆزتر ده‌كه‌ن، هاوکات ده‌بنه هۆی له‌باربردنی كۆششه‌كانی چاره‌سه‌ری سیاسی و قه‌یرانی مرۆیی سوریا قوڵتر ده‌كه‌نه‌وه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی میسر، داكۆكی له‌سه‌ر پاراستنی یه‌كپارچه‌یی سوریا و پاراستنی دامه‌زراوه‌كانی كردووه‌ته‌وه.
ئەوەش لەکاتێکدایە، کە وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا پێشتر نیگه‌رانی زۆری خۆی له‌باره‌ی راپۆرته‌كانی تایبه‌ت به‌ئه‌فرین ده‌ربڕی و هەروەها کۆشکی ئیلیزێ رایگەیاند، ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا لەگەڵ ڤلادمێر پوتین نیگەرانی لەبارەی ڕەوشی ئەفرینەوە دەربڕیوە.