TR KU SO
FB X
Cîhan

مێتا بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد بۆ بانگەشەی سیاسی قەدەغە دەکات

Rozan Ateş
Yazar
📅 07 Kasım 2023 16:24

پەیامی کورد... مێتا بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد بۆ بانگەشەی سیاسی قەدەغە دەکات


کۆمپانیای مێتا بەکارهێنانی ئەو بەرهەمانەی لەرێگای زیرەکی دەستکردەوە کاری ریکلام دەکەن، لەسەر لایەن و کەساییەتییە سیاسییەکان بۆ بانگەشە قەدەغە دەکات.

لە بارەی بەکارهێنانە نەرێنییەکانی زیرەکی دەستکردەوە کۆمپانیای مێتای خاوەنی فەیسبوک و ئینستاگرام ئاماژەی بەوە کردووە، “بەمەبەستی راگرتنی بڵاوبوونەوەی زانیاری هەڵە سەبارەت بە هەڵبژاردنەکان و پڕۆسەی بەڕێوەچوونی، ئەو بەرهەمانەی کاری ریکلامیان تێدا دەکرێت و زیرەکی دەستکردیان تێدا بەکاردەهێندرێت بانگەشەی سیاسی تێیاندا قەدەغە دەکرێت”.

ئەم سیاسەتەی کۆمپانیاکە دوای مانگێک دێت کە ڕایگەیاند، “دەستیکردووە بە فراوانکردنی کاری ریکلامکردن، بەتایبەتی ئەو ئامرازانەی ڕێکلامکردن کە بە زیرەکی دەستکرد کاردەکەن و دەتوانن دەستکاریکردنی وێنە و جۆرە جیاوازەکانی ڕێکلام دروستبکەن”.

کۆمپانیای مێتا و کۆمپانیاکانی تری تەکنەلۆژیا لە چەند مانگی ڕابردوودا لە پێشبڕکێدا بوون بۆ خستنەبازاڕی بەرهەمی ڕیکلامی داهێنەرانە کە بە زیرەکی دەستکرد و بەرنامەی یاریدەدەر کاردەکەن.

Paylas: