TR KU SO
FB X
Cîhan

مەترسی سەرڕێژ بوونی ڕۆخانەکانی ئێران

سارا
Yazar
📅 26 Şubat 2020 14:48

پەیامی کورد    ...   مەترسی سەرڕێژ بوونی ڕۆخانەکانی ئێران

بەڕێوبەری ئیدارەی کەشناسی ئێران لە ئەگەری زۆری سەرڕێژ بوونی ڕۆخانەکانی ڕۆژهەڵاتی ئەم ووڵاتەدا هەواڵیدا .

بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان لە ڕاپۆرتێکدا ، بەڕێوبەری ئیدارەی کەشناسی ئێران بە ئاماژەدان بەوەی کە بە ئەگەری زۆر لە زۆربەی ڕۆخانەکانی ڕۆژهەڵاتی ئەم ووڵاتە شاهیدی سەرڕێژ بوون و هاتنی لافاوی بەهێز ڕایگەیاند : کاری پێویست بە مەبەستی پێشگرتن لە مەترسییەکان ، لە ڕێی دام و دەزگا و بەرپرسانی ئەم بوارەوە گیراوەتە بەر و ئەنجام دراوە 

هەروەها ڕایگەیاند : لە تاران زۆر بوونی ئاو لە شوێنە گشتییەکان بە ئەگەری زۆر ڕوودەدات و بە پێی ڕاپۆرتە نافەرمییەکان ، لە پارێزگای ئەلبۆرز و ساڤۆجبلاغ سەرڕێژبوونی زۆر بە هێز لە ڕۆخانەکانی ڕوودەدات و پێش بینی دەکەین لە تاڵێقانیش ڕۆخانەکانی سەرڕێژ بن 

جێگای ئاماژەدانە مەترسی گەورە لە پارێزگاکانی لۆڕستان ، ڕۆژهەڵاتی ئیلام ، باکووری چوارمەحال و بەختیاری و باکووری ڕۆژئاوای خوزستان ە و بە تایبەتی سنووری بەندئاوی دێز دەبێت .

Paylas: