مەزڵووم عەبدی : ئانکارا لەسەر سیاسەتی كۆمەڵكوژكردنی كورد بەردەوامە
پەیامی کورد ... مەزڵووم عەبدی : ئانکارا لەسەر سیاسەتی كۆمەڵكوژكردنی كورد بەردەوامە .
مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتی قەسەدە ڕایگەیاند، دەوڵەتی توركیا پەیمانەكانی ١٧ی تشرینی یەكەم و ٢٢ی تشرینی یەكەم لە گەڵ ئەمریكا و ڕووسیا پێشێل دەكات و دەشڵێت، ئانکارا لەسەر سیاسەتی كۆمەڵكوژكردنی كورد بەردەوامە.
مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەكانی سووریای دیموكرات-هەسەدە لە پەیامێکی تویتەریدا ڕایگەیاند : " دەوڵەتی توركیا تا ئێستاش پەیمانەكانی ١٧ی تشرینی یەكەم و ٢٢ی تشرینی یەكەم پێشێل دەكات، كە ئەو پەیمانانە بە پشتگیریی مایك پێنس یاریدەدەری سەرۆكی ئەمریكا و ڤلادیمێر پووتین سەرۆكی ڕووسیا ئامادەكرابوون و ناوەڕۆكیان باس لە ڕاگرتنی هێرشی ئانکارا لەسەر هەرێمەكانی ئێمە دەكات".
عەبدی ڕاشیگەیاند، ڕاگرتنی سیاسەتی پاكتاوی نەژادی و پێشێلكارییەكانی توركیا، لە چوارچێوەی پەیمانەكانی لەگەڵ ئەمریكا و ڕووسیا و یاسای نێودەوڵەتی، ئەرك و بەرپرسیاریەتی واشی
نتۆن و مۆسكۆیە.
فەرماندەی گشتی هەسەدە بە ئاماژەدان بە هێرشی توركیا بۆ سەر گوندی هەلینجێی سەر بە كۆبانێ كە بە هۆیەوە سێ ژن شەهید بوون ووتی: بەرلە پێنجەمین ساڵیادی كۆمەڵكوژی ساڵی ٢٠١٥ كە ٧٢١ ژن، منداڵ و پیر كۆمەڵكوژكران و تیرۆركردنی ژنە چالاكوانەكان، ئەو هێرشەی لە گوندی هەلینجی كۆبانی ئەنجامدرا، بەردەوامی سیاسەتی كۆمەڵكوژی دەوڵەتی توركە لەدژی گەلی كورد".