ئامریکا بەمەبەستی تاوتێکردنی هەڕەشەکانی ئێران سەردانی ئیسرائیل دەکات
پەیامی کورد... ئامریکا بەمەبەستی تاوتێکردنی هەڕەشەکانی ئێران سەردانی ئیسرائیل دەکات
ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئامریکا، ڕایگەیاند کە لە داهاتوو بەمەبەستی تاوتوێکردنی هەڕەشەکانی ئێران، سەردانی ئیسرائیل دەکات.
ڕۆژی سێشەممە ٢٠ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی، جەیک سالیوان، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئامریکا، ڕایگەیاند کە لە داهاتوودا سەردانی ئیسرائیل دەکا و لەگەڵ بەرپرسانی کابینەی نوێی حکوومەتی ئەو وڵاتە هەڕەشە و مەترسییەکانی ئێران تاوتوێ دەکەن و لە هەلومەرجی ئێستادا بە هیچ شێوەیەک ڕێککەوتنی ناوکی لەگەڵ ئەو ڕێژیمە لە بەرنامەی کاری ئامریکادا نییە.
ناوبراو ئەوەشی ڕاگەیاند: بۆ ڕووبەڕووبوونەوە و بەرپەرچدانەوەی هەڕەشە و پێشێلکارییەکانی ئێران لە ناوچەکەدا، پلانی هاوبەشیان هەیە.
سالیوان، هەورەها باسی لەوش کرد کە ڕێژیمی ئێران بە ناردنی چەکوچۆڵ بۆ ڕووسیە لە وێرانکارییەکانی ئۆکرایندا ڕۆڵی هەیە و بووەتە هۆی ئەوەیە بەشێکی زۆری خەڵکی ئەو وڵاتە بێ خزمەتگوزاری و کارەبا بن کە ئەوەش پیشێلکاریی یاساکانی مافەکانی مرۆڤە.