Cîhan
ئەمریکا هۆشداری دەداتە عێراق
پەیامی کورد ... ئەمریکا هۆشداری دەداتە عێراق
جۆی هوود یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی نزیک ڕایدەگەێنێت : لە ڕووی سەربازی و دیپلۆماسی و داراییەوە لە عێراق دەمێنینەوە، هاوکات هۆشداری دەدات لە ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق.
جۆی هود لەمیانی لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "عێراق بۆ ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا گرینگە، بۆیە لە ئاستی سەربازی و دیپلۆماسی و دارایی لە عێراق دەمێنینەوە".
جۆی هوود هۆشداریداوە لەوەی "ئەگەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق باش بەڕێوە نەچێت گەلی عێراق دەڕژێنەوە سەرشەقام و ناڕەزایەتی دەردەبڕن".
دەشڵێت "ئەمریکا چاوی لەوەیە هەڵبژاردنێکی نوێ لە ئۆکتۆبەری داهاتوو لە عێراق بکرێت بۆیە ئەمریکا پارە بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان دابیندەکات بۆئەوەی بە ووردی چاودێری هەڵبژاردنەکانی عێراق بکات".