ئەمریكا 40 فڕۆكەی ئێف 16 بە بەهای 23 ملیار دۆلار دەفرۆشێتە توركیا
پەیامی کورد... ئەمریكا 40 فڕۆكەی ئێف 16 بە بەهای 23 ملیار دۆلار دەفرۆشێتە توركیا
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، ئیدارەی بایدن رێککەوتنێکی بە بڕی 23 ملیار دۆلاری ئەمریکی بۆ فرۆشتنی فڕۆکەی جەنگی F-16 بە تورکیا پەسەندکردوە
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، تورکیا 40 فڕۆکەی نوێی F-16 و نوێکردنەوەی بۆ 79 لە فڕۆکەکانی ناو بەلەمەکانی ئێستای بەدەست دەهێنێت.
ئەوەش خراوەتەڕوو، ئەم بڕیارە دوای ئەوە دێت كە پێشتر ئەنقەرە ئەندامێتی سویدی لە ناتۆ بپەسەندکرد.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا ئاماژەی بەوەشكردووە،لە فرۆشتنەكەدا یۆنانیش 40 فڕۆكەی ئێف 35 بە بڕی 8 ملیار دۆلار بەدەست دەهێنێت.
پێشتریش بەرپرسانی ئەمریكا ڕایانگەیاندبوو، فرۆشتنی فڕۆكەی ئێف 16 بە توركیا مەرجدارە بەوەی كە ئەنقەرە رەزامەندی نیشان بدات لەبارەی ئەندامبونی سوید لە ناتۆ