TR KU SO
FB X
Cîhan

ئەمریکا گەمارۆی خستە سەر ٢ کەس و ٩ کۆمپانیای ئێرانی

Rozan Ateş
Yazar
📅 18 Haziran 2022 18:58

پەیامی کورد... ئەمریکا گەمارۆی خستە سەر ٢ کەس و ٩ کۆمپانیای ئێرانی

ئەمریکا دوو کەسی ئێرانی و چینی و هەروەها ٩ کۆمپانیای ئێرانی، چینی و ئیماراتی، بەهۆی دەور لێدانی گەمارۆکانی ئەمریکا بە دژی ئێران خستە لیستی گەمارۆکانی ئەو وڵاتەوەوە.

وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریکا، شەوی پێنجشەممە لەسەر هەینی ٢٧ی جۆزەردانی ١٤٠١ی هەتاوی، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە، محەممەد سەعید ڕۆکنەدین، هاووڵاتیی ئێرانی و جینگ فێنگ، هاووڵاتیی چینی و هەروەها کۆمپانیاکانی پێترۆشیمی» فەناوەرانی ئێران، خارک، مارۆن، فیوچێر گیت، کۆمپانیای کەشتیڕانی» جی ئیکس» کۆمپانیا بازرگانییەکانی» یووچێم جێنراڵ» و» ئێسکای زوون» ی سەر بە ئیماراتی عەرەبی و هەروەها کۆمپانیا چینییەکانی» کین وێل ئینتێرنەشناڵ» و» تیم فۆرد ئینتێر پرایز» بەهۆی دەور لێدانی گەمارۆکانی ئەمریکا بە دژی ئێران، خرانە لیستی گەمارۆکانەوە.

هەرلەم پێوەندییەدا بڕایان نێلسۆن، جێگری وەزیری خەزێنەداریی ئەمریکا بۆ کاروباری تیرۆریزم و زانیارییە ماڵییەکان وتی: لە ئەگەری نەگەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ ڕژێمی ئێراندا، ئێمە بەکەڵک وەرگرتن لە یاسای گەمارۆکان گەمارۆی زیاتر بەسەر هەناردەکردنی نەوت و پیشەی پێترۆشیمی ڕژێمی ئێراندا دەسەپێنین.

Paylas: