Cîhan
ئەمریکا گەمارۆی نوێی لە دژی کۆمپانیا و کەسانی سەربەخۆی ڕووسیا سەپاند
پەیامی کورد ... ئەمریکا گەمارۆی نوێی لە دژی کۆمپانیا و کەسانی سەربەخۆی ڕووسیا سەپاند .کە بە پێی ووتەی حکوومەتی ویلایەتەیەکگرتووەکان لە دەستوەردانە سایبیرییەکان دا ڕۆڵیان هەبووە .
بە پێی ڕاپۆرتەکان ، وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا گەمارۆوەکانی لە دژی کۆمپانیای Evil Corp دا سەپاند کە دام و دەزگایەکی تاوانباری ڕووسی یە لە بواری هێرشگەلی سایبیری و بەرپرسی بەرهەم هینان و بڵاوکردنەوەی پێداویستی ئەلێکترۆنی خراپی Dridex ،ناو دەبردرێت م
هەروەها ١٧ کەسی سەربەخۆ و حەوت دامو دەزگای خستووەتە گەمارۆوەوە .
جگە لەمانە تۆمەتگەلێک لە دژی یەکێک لە شاروەندەکانی ڕووسیابە ناوی ماکسیم یاکووبتس کە دانیشتووی مۆسکۆیە خراوەتە بەر باس و ئەویش بە هێرشی هاکەری و کڵاوبەرداری بانکی تاوانبارە .