TR KU SO
FB X
Cîhan

ئەمریکییەکان ناتوانن ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی خۆیان لە هێرشەکەی سوپای پاسداران بشارنەوە

سارا
Yazar
📅 08 Şubat 2020 17:55

پەیامی کورد    ...   ئەمریکییەکان ناتوانن ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی خۆیان لە هێرشەکەی سوپای پاسداران بشارنەوە 

سەردار ئەبۆلفەزل شێکارچی ، ووتەبێژی کۆمیتەی گشتی هیزە چەکدارەکانی ئێران ڕایگەیاند : تاران دەربارەی هیرش بۆ سەر بنکەی عین الاسد لە عێراق ئاگادری نەدابووە ئەمریکییەکان و ئەوان لە جەرەیانی هێرشی سوپای پاسداران بۆ سەر ئەم بنکەیە تووشی کوژراو برینداری زۆر بوونەوە .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، لە میدیاکانی ناوخۆی ئێرانەوە ، شێکارچی سەبارەت بەوەی کە ئەمریکییەکان ئایا دەیانزانی کە ئێران هێرشی مووشەکی دەکاتە سەر بنکەی عین الاسد لە عێراق یا خود نا ووتی : چارەگێک پێش ئەنجامی ئۆپراسیۆنەکە ئاگاداری دراوەتە سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بەر ئەوەی کە ئێمە داگیرکار نین . لە ڕاستیدا ئاگاداری نەدراوەتە ئەمریکییەکان ، خودی ئەمریکییەکان ئامادە بوون و دەیانزانی کە تووڵەسەندنەوەیەک لە پێشیان دا هەیە بەڵام لە هەمان کاتدا گورزێکی قورس بەوان کەوت و مەجبوورن لە ڕۆژانی داهاتوودا دان بەم گورزە قورسەدا بنێن و ناتوانن ژمارەی کوژراو و بریندارەکانیان بشارنەوە .

ووتەبێژی پلە بالای کۆمیتەی گشتی هێزە چەکدارەکانی سوپای پاسداران ڕایگەیاند : هەر چەندە ئێمە بە دوای کوشتنی مرۆڤەکان دا نین و ویستمان بە ئەمریکا بڵێین ئێمە وەکوو ووڵاتانی دیکە نین و ئێمە نە پێی مێزی ووتووێژ بەڵکوو تاکوو لە ناوبردنی تەواوی ئەمریکا ڕاوەستاوین .

 

Paylas: