Cîhan
ئەمریکا سەبارەت بە هێرش کردن بۆ سەر ئۆکراین هۆشداری دەداتە مۆسکۆ
پەیامی کورد ... ئەمریکا سەبارەت بە هێرش کردن بۆ سەر ئۆکراین هۆشداری دەداتە مۆسکۆ
دەورەیەکی نوێی گفتوگۆکانی نێوان وەزیری دەرەوەی ڕووسیا سێرگی لاڤرۆڤ و هاوتا ئەمەریکاییەکەی ئەنتۆنی بلینکن لە ژێنێڤ دەستی پێکرد لەسەر دەست پێشخەری و گەرەنتییە ئەمنییەکانی مۆسکۆ.
لاڤرۆڤ ڕووی لە بلینکن كردو ووتی: ئێمە چاوەڕێی ئەوە ناکەین کە ئەم کۆبوونەوەیە بپچڕێت، چاوەڕێی ووڵامدانەوەی پێشنیارە ئەمنییەکانمان دەکەین.
هاوكات بلینکن بە لافرۆڤ ی ڕاگەیاند: واشینتۆن و هاوپەیمانەکانی پابەندن بە دیالۆگ لەگەڵ ڕووسیا، بەڵام هەر داگیرکارییەکی ئۆکرانیا ووڵامێکی خێرا و یەکگرتوو و پتەو وەردەگرێت.