TR KU SO
FB X
Cîhan

ئەمریکا سەبارەت بە ڕۆژئاوای کوردستان هۆشداری دەداتە تورکیا

سارا
Yazar
📅 10 Ocak 2022 19:40
پەیامی کورد    ...    ئەمریکا سەبارەت بە ڕۆژئاوای کوردستان هۆشداری دەداتە تورکیا

نادین مایینزا جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی‌ ئه‌مریكی بۆ ئازادییه‌ ئاینییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان دەڵێت، "ئەمریکا داوای له‌ توركیا كردوه‌ به‌پێی ‏نه‌خشه‌ ڕێگایه‌ك ناوچه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان جێبهێڵێت".
جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی‌ ئه‌مریكی بۆ ئازادییە ئاینییەکان لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند : "بوونی سوپای تورکیا لەڕۆژئاوا ڕەت دەکەینەوەو داواشدەکەین خاکی ووڵاتەکە بەجێ بهێڵێت".
سەرۆکی لیژنە ئەمریکیەکە باسی لەوەش کرد ، له‌و ڕاپۆرته‌ی‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌مانەوە ئاماده‌كراوە ‏دەرکەوتوە، توركیا له‌و شوێنانه‌ی‌ داگیریكردوون به‌رامبه‌ر به‌پێكهاتە ئاینییه‌كانی ناوچه‌كه‌ ‏پێشێلكاری ئه‌نجامده‌دات، تاوانیش به‌رامبه‌ر به‌ ژنان‌ و مەسیحی‌ و یەزیدی‌ و كوردەکان ئەنجام دەدات.

جێگای ئاماژەدانە کە دوێنێ پاش بۆردومانەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر کۆبانێ، نەدین ماینزا، ئەندام لە ڕێکخراوی نێودەوڵەتی ئازادی ئایینی ئەمریکا، لە ڕۆژئاوای کوردستانەوە داوا لە ئەورووپا و ئەمریکا دەکات گوشار بخەنە سەر تورکیا بۆ دەرچوونی لە خاکی سووریا و ڕۆژئاوای کوردستان.
دوێنێ لە توویتێکدا نەدین ماینزا ڕایگەیاند، "تورکیا پێویستە بچێتە دەرەوەی خاکی سووریا، بۆردومانەکانی تورکیا زیان بە ئازادیی ئایینی گەلانی سووریا دەگەینێت".
ئەندامی ڕێکخراوە ئەمریکییەکە ئاماژەی بەوەشدا، "پێویستە ئەمریکا و ئەورووپا، فشار بخەنە سەر تورکیا بۆ ڕاگرتنی بوردومانەکان و پێشێلکردنی مافی مرۆڤ". 
Paylas: