TR KU SO
FB X
Cîhan

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق: رێژەی دەنگدانی تایبەت گەیشتووەتە %67

Rozan Ateş
Yazar
📅 17 Aralık 2023 14:46

پەیامی کورد... کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق: رێژەی دەنگدانی تایبەت گەیشتووەتە %67

کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، رێژەی بەشداریکردن لە دەنگدانی تایبەت گەیشتووەتە %67 و تا ئێستا ژمارەی دەنگدەران زیاتر لە حەوت هەزارە.

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، ژمارەی دەنگدەران لە دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق گەیشتووەتە حەوت هەزار و 600 کەس.

هاوکات باس لەوەش کراوە کە رێژەی بەشداریکردن لە دەنگدانی تایبەتدا تا ئێستا بەپێی جیاکردنەوەی دەنگەکان گەیشتووەتە %67 و رێژەی دەنگدانی ئاوارەکانیش %63 یە.

ئەمڕۆ شەممە 16ی کانونی یەکەمی 2023 دەنگدانی تایبەت لە کاتژمێر 7:00ی بەیانی دەستیپێکرد و کاتژمێر 6:00ی ئێوارە کۆتایی هات. بڕیارە لە دوو رۆژی دیکە، واتە 18ی مانگ، دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێگاکانی عێراق ئەنجام بدرێت.

Paylas: