TR KU SO
FB X
Cîhan

چین بەکارهێنانی ئایفۆنی بۆ بەرپرسانی حکوومەت قەدەغە کرد

سارا
Yazar
📅 09 Eylül 2023 06:57
پەیامی کورد   ...  چین بەکارهێنانی ئایفۆنی بۆ بەرپرسانی حکوومەت قەدەغە کرد

ڕۆژنامەی واڵ ستریت ژۆرناڵ ڕایگەیاند : چین فەرمانی بە بەرپرسانی دەزگا سەرەکییەکانی حکوومەت کردووە کە ئایفۆن و ئامێرە بیانییەکانی دیکە بۆ کار بەکارنەهێنن.

لە ئێستادا دیار نییە کام دامەزراوەی حکوومەتی چین بە کارهێنانی ئایفۆن قەدەغە دەکرێت و تا چەند فراوانە.

چین یەکێکە لە گەورەترین بازاڕەکانی کۆمپانیای ئەپڵ و نزیکەی یەک لەسەر پێنجی داهاتی کۆمپانیاکە پێک دەهێنێت.

Paylas: