TR KU SO
FB X
Cîhan

کەنەدا داوای لە هاووڵاتییانی کردووە کە خۆیان لە سەفەرکردن بۆ ئێران ببوێرن

Rozan Ateş
Yazar
📅 11 Haziran 2022 19:20

پەیامی کورد.... کەنەدا داوای لە هاووڵاتییانی کردووە کە خۆیان لە سەفەرکردن بۆ ئێران ببوێرن

دەوڵەتی "کەنەدا" داوای لە هاووڵاتییانی کردووە کە بە هۆکارەکانی "بارودۆخی شێواوی ئەمنییەتی، هەڕەشەی تیرۆریزم لە ناوچەکە و دەستبەسەرکردنی سەرەڕۆیانە لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە"، خۆیان لە سەفەرکردن بۆ ئێران ببوێرن.

ئەو هۆشدارییە ڕۆژی چوارشەممە ١٨ی جۆزەردان، ڕۆژێک دوای ئەوە بڵاو بووەوە کە ڕاگەیاندنی حوکمی دادگای باڵای "ئونتاریۆ" سەبارەت بە خستنەخوارەوەی فڕۆکەی ٧٥٢ی ئۆکراینا بە وەزارەتی دەرەوەی ڕژێمی ئێران، لە ماڵپەڕی فەرمیی دەوڵەتی "کەنەدا" بڵاو بووەوە.

هەروەها ئەو دادگایە بانەمەڕی ساڵی ڕابردوو لە حوکمێکدا بڵاوی کردەوە کە خستنە خوارەوەی فڕۆکەی "ئۆکراینا"ی لەلایەن سوپای پاسدارانی ڕژێمی ئێرانەوە، هەوڵێکی "بەئەنقەست و تیرۆریستی" بووە.

فڕۆکەی "پی ئێس ٧٥٢"ی ئۆکراینی کە هەڵگری ١٧٦ موسافیر بوو، ١٧ی بەفرانباری ١٣٩٨، لانی کەم بە دوو مووشەکی سوپای تیرۆریستی خرایە خوارەوە و هەموویان کوژران؛ زۆربەی ئەو کوژراوانە ڕەگەزنامەی ئێرانی- کەنەداییان هەبوو.

لە دوای ئەو ڕووداوە پەیوەندیی نێوان ڕژێمی ئێران و کەنەدا تێک چوو، هەروەها بنەماڵەی قوربانییانی ئەو فڕۆکەیە هەتا ئێستا چەندین جار داوایان لە دەوڵەتی "کەنەدا" کردووە کە بە شێوەیەکی جددیتر ڕووبەڕووی ئەو ڕژێمە ببێتەوە.

Paylas: