TR KU SO
FB X
Cîhan

ئیڕان هەڕەشەیەکی گەورە لە دژی ئەمنییەتی بەریتانیا

سارا
Yazar
📅 19 Mart 2019 00:28

پەیامی کورد  ...  ئیڕان هەڕەشەیەکی گەورە لە دژی ئەمنییەتی بەریتانیا

بەرپرسی ڕێکخستنی کاروباری دژە تیرۆریسم لە وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە ئەورووپا و بەریتانیا لە مەترسی گەورەی هێرشدان

بە پێی ڕاپۆرتێک لە ڕۆژنامەی تێلێگراف چاپکراوی لەندەن ، ڕێکخەری کاروباری دژە تیرۆریسم لە وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئەمریکا ئێران ی هەڕەشەیەکی گەورە لە دژی ئەمنییەتی بەریتانیا ناو برد و ووتی کە ئەورووپا و بەریتانیا لە بن هەڕەشە و مەترسی هێرش کردندایە .

ناتان سیلز لە بەردەوامی قسەکانیدا ووتی : " ئەگەر ئێران بۆ هەوڵەکانی لە ئەورووپا نرخێک نەدات و تێچوویەکی نەبێت ئەوە لە کارەکانی خۆی بەردەوام دەبێت ، هەربۆیە دەبێ ئەم تێچوانە بۆ ڕێگرتن لە هەوڵەکانی ئێران لە داهاتوودا بەدی هێنین .

دەوڵەتی بەریتانیا لەمدواییانە ڕایگەیاندبوو کە لقی سیاسی بزووتنەوەی حزبۆڵڵای لۆبنان ی بە لیستەی دەزگای تیرۆریستی خۆی زیاد کردووە . ئەم ووڵاتە پێشتر لقی سەربازی حزبۆڵڵای خستبووە ناو ئەم لیستەوە " .

 بەڵام دەوڵەتی ئاڵمانیا حەفتەی ڕابردوو ڕایگەیاند کە حزبۆڵڵای لۆبنان لەم لیستەیەدا زیاد ناکات .

ئاڵمانیا نییەتی ئەوەی نییە لە بڕیارەکەی لەندەن بۆ بە تیرۆریست ناساندنی حزبۆڵڵا پەیڕەوی بکات .

Paylas: