Cîhan
چینییەکان ڕۆبۆتێکیان درووست کرد کە تەحەدای مرۆڤ دەکات!
پەیامی کورد ... چینییەکان ڕۆبۆتێکیان درووست کرد کە تەحەدای مرۆڤ دەکات!
کۆمپانیایەکی چینی ڕۆبۆتێکی مرۆڤ هاوشێوەی درووستکردووە کە دەتوانێت بە زۆرترین خێرایی ٥ مەتر لە چرکەیەکدا بجووڵێت و ژینگەکەی لە ٣٦٠ پلەدا ببینێت.
کۆمپانیای چینی "Unitree" یەکەم ڕۆبۆتی مرۆڤ و دووپێی خۆی بە ناوی "Unitree H1" ناساند.
ئەم ڕۆبۆتە مرۆڤە کە بڕیارە بە نرخی کەمتر لە ٩٠ هەزار دۆلار بڵاوبکرێتەوە، بە ڕکابەری ڕۆبۆتەکانی تێسلا و فیگەر و ئەجیلیتی ڕۆبۆتیکس دادەنرێت.