Cîhan
نیویۆرک تایمز: درێژیی تونێلەکانی حەماس لە خەمڵاندنی سەرەتایی سوپای ئیسرائیل زۆر زیاترە
پەیامی کورد... نیویۆرک تایمز: درێژیی تونێلەکانی حەماس لە خەمڵاندنی سەرەتایی سوپای ئیسرائیل زۆر زیاترە
ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز بە پشتبەستن بە بەرپرسانی باڵای بەرگریی ئیسرائیل بڵاویکردەوە، درێژیی تۆڕی تونێلی ژێرزەمینیی حەماس دەگاتە ٥٦٠ بۆ ٧٢٠ کیلۆمەتر.
ئەم خەمڵاندنە زۆر لەوەی سوپای ئیسرائیل لە مانگی ڕابردوودا خەمڵاندنبووی زیاترە. درێژی کەرتی غەززە تەنها ٤٠ کیلۆمەترە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، تونێلەکانی غەززە نزیکەی پێنج هەزار و ٧٠٠ دەروازەی چوونە ژوورەوەیان هەیە کە لە ناوچە جیاجیاکانی ئەم ناوچەیەدا بڵاوبوونەتەوە.
پیشترێ سەرچاوەکان ڕایانگەیاندبوو لە سەر یەک درێژیی تۆنلی حەماس لە غەززه زیاتر لە ٤٥٠ کیلۆمترە.