Cîhan
نیوزلەندا پێشوازی لە ساڵی نوێی 2023 كرد
پەیامی کورد... نیوزلەندا پێشوازی لە ساڵی نوێی 2023 كرد
سێ وڵات وەك یەكەم وڵاتانی سەر گۆی زەوی پێشوازیان لەساڵی نوێی 2023 كرد.
ئاژانسەكانی جیهان مەراسیمی پێشوازیكردنیان لەساڵی نوێی 2023 بە راستەوخۆ لە نیوزلەنداوە گواستەوە كە وا نیشانی دەدەن وەك یەكەم وڵاتی سەر گۆی زەوی ساڵانە پێشوازی لە ساڵی نوێ دەكات.
نیوزلەندا دەكەوێتە دورترین خاڵی گۆی زەوی كە 13 كاتژمێری زیاترە لە كاتی جیهانی گرینیچ، بەڵام نیوزلەندا یەكەمین وڵات نییە كە پێشوازی لەساڵی نوێ دەكات بەڵكو بەپێی راپۆرتەكانی ناشناڵ جیوگرافی لە باشوری زەریای هێمن هەریەك لە ساموا و كیرباتی یەكەمین دوو وڵاتن كە ساڵانە پێشوازی دەكەن.