نێچیرڤان بارزانى پێشوازى له شاندێكى ئه‌مریكى ده‌كات
پەیامی کورد ... سەرله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 12/3/2020 له هه‌ولێر نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له ویلیا‌م ڕۆبووك، جێگرى نێرده‌ى تایبه‌تى ئه‌مریكا بۆ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تى و ڕاوێژكارى باڵاى نێرده‌ى تایبه‌تى ئه‌مریكا بۆ سووریا كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا هه‌ردوولا دوایین پێشهاته‌كانى عێراق و هێرشى شه‌وى ڕابردووى سه‌ر هێزه‌كانى هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تى له سه‌ربازگه‌ى ئه‌لتاجى له به‌غدا، دوایین پێشهاته سیاسییه‌كان له عێراق و هه‌وڵه‌كان بۆ ده‌ستنیشانكردنى كاندیدێكى تازه‌ى سه‌رۆكایه‌تی حكوومه‌ت، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى بڵاوبوونه‌وه‌ى كۆرۆنا له عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ئاماده‌كارى و هه‌نگاوه‌كان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى و ڕێگریكرن له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى، تاوتوێ كران.
له به‌شێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه كونسولى گشتیى ئه‌مریكا له هه‌رێمى كوردستان و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانى هه‌رێم ئاماده‌ى بوون، مه‌ترسیى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى داعش و گرینگی به‌رده‌وامی پشتگیری هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى، پرسى سووریا و په‌ره‌سه‌ندنه سه‌ربازییه‌كانى ئه‌وێ، دۆخى كورد له سووریا و هه‌وڵه‌كان بۆ لێكنزیككردنه‌وه‌ى لایه‌نه كوردییه‌كانى سووریا خرانه به‌ر باس و هه‌ردوولا جه‌ختیان له پشتگیریكردنى ئه‌و هه‌وڵانه كرده‌وه.