Cîhan
نەرویج بۆ هاووڵاتییانی خۆی: جگە لە کوردستان سەردانی شارەکانی دیکەی عێراق نەکەن
پەیامی کورد... نەرویج بۆ هاووڵاتییانی خۆی: جگە لە کوردستان سەردانی شارەکانی دیکەی عێراق نەکەن
ئەمڕۆ چوارشەممە وەزارەتی دەرەوەی نەرویج داوای لە هاووڵاتییانی کرد جگە لە شارەکانی هەرێمی کوردستان، سەردانی هیچ ناوچەیەکی عێراق نەکەن.
وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا ڕای گەیاندووە کە نابێت هاووڵاتییانی نەرویجی سەردانی ناوچەکانی عێراق بکەن، تەنیا لە کاتی زۆر پێویستدا نەبێت.
ئاماژەشی بەوە داوە کە وەزارەتەکە بەردەوام هەڵسەنگاندن بۆ بارودۆخی ناوچەکان دەکات و ئێستا دۆخی ئەمنیی عێراق خراپە و داعش مەترسی لەسەر چەند پارێزگایەکی ئەم وڵاتە دروست کردووەتەوە.
لە هەمان کاتدا وەزارەتی دەرەوەی نەرویج دەڵێت هانی ئەو هاووڵاتییانەیان دەدەن کە لە عێراقن، ئاگاداری خۆیان بن.