TR KU SO
FB X
Cîhan

ناتانیاهوو بۆ جارێکی دیکە سەرۆکایەتی ئیسرائیل لە دەست دەگرێت

سارا
Yazar
📅 12 Nisan 2019 14:54

پەیامی کورد  ...   حزبی لیکوود بە ڕابەرایەتی بێنیامین ناتانیاهوو ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکان لەم وولاتەدا زیاترین کورسی لە پەرلەماندا بە دەست هێنا و بەم شێوەیە ناتانیاهوو جارێکی دیکە سەرۆکایەتی دەوڵەتی ئیسرائیلی لە دەست دەگرێت .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، حزبی لیکوود ٣٦ کورسی لە پەرلەمانی ئیسرائیل بە دەست هیناوە و بەم شێوەیە لە هاوپەیمانی میانەڕەوی چەپ گەرای " شین و سپی " کە ٣٥ کورسی دەبێت ، بە پێش کەوتووە .

حزبەکانی ڕاستگەرا و مەزهەبی کە ناتانیاهوو دەیەوێت دەوڵەتی هاوپەیمانی خۆی بە پاڵپشتی ئەوان پێک بێنێت بە گشتی ٦٥ کورسی لە پەرلەمان و ١٢٠ کەس دەبێت کە بۆ بەردەوامی حکوومەت سەرۆکوەزیرانی ئێستای بەسە . ئۆپۆزسیۆنی چەپ گەرای میانەڕەو هەرە زۆر دەتوانێ لە سەر ٥٥ کورسی لە پەرلەمان هەژمار بکات

Paylas: