نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی قەیرانی خۆراک هۆشداری دەدات
پەیامی کورد... نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی قەیرانی خۆراک هۆشداری دەدات
ڕێکخراوی جیهانی نەتەوە یەکگرتووەکان 'یونسێف' لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: نەیجەر لە کۆتایی مانگی تەمموزدا سوپای وڵاتەکەی دەستی بەسەر دەسەڵاتدا گرت و بەو هۆیەشەوە زیاتر لە سێ ملیۆن و 300 هەزار کەس کەدەکاتە نزیکەی 13٪ی دانیشتووانەکەی ڕووبەڕووی قەیرانی خۆراک بونەتەوە.
رێکخراوەکە باسی لەوەشکرد، بەوپێیەی مانگێک لەمەوبەر نرخی خۆراک بە ڕێژەی ٪ 21 بەرزبووەتەوە پێشبینی دەکرێت دۆخەکە خراپتر ببێت. وتیشی، 28٪ی هاوڵاتیان بەهۆی گرانبوونی نرخی خۆراک و زیانە داراییەکانی داهات دەکەونە دۆخێکی نائارامی خۆراک.
ئەم هۆشداریەی نەتەوە یەکگرتوەکان لەکاتێکدایە زیاتر لە حەوت هەزارو 300 تۆن هاوکاری خۆراکی وڵاتانی جیهان بەهۆی داخستنی سنوورەکانەوە گیریان خواردووە، جگە لەوەش پلانی مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ نەیجەر بۆ ساڵی 2023 کە بە 584 ملیۆن دۆلار مەزەندە دەکرێت و تەنیا 40٪ی گەیشتووەتە ئەو وڵاتە.