TR KU SO
FB X
Cîhan

نەتەوە یەکگرتووەکان: ناردنی کۆچبەران لەلایەن بەریتانیاوە بۆ ڕواندا قبووڵکراو نییە

Rozan Ateş
Yazar
📅 16 Nisan 2022 17:42

پەیامی کورد... نەتەوە یەکگرتووەکان: ناردنی کۆچبەران لەلایەن بەریتانیاوە بۆ ڕواندا قبووڵکراو نییە

ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر بڕیاری حکومەتی بەریتانیا بۆ ناردنی کۆچبەران بۆ وڵاتی ڕواندا هاتە دەنگ و بڕیارەکە بە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان دادەنێت و دەڵێت، «ئەو بڕیارە قبووڵکراو نییە».

لە هەفتەی ڕابردوودا حکومەتی بەریتانیا ڕایگەیاند، ئەو کۆچبەرانەی هاتوونەتە وڵاتەکەیەوە لەم ساڵدا ڕەوانەی وڵاتی ڕواندایان دەکات و دەتوانن لەو وڵاتە ئەفریقییە داوای مافی پەنابەری بکەن.

کۆمیسیۆنی پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، «بەتوندی سەرکۆنەی ئەو بڕیارەی بەریتانیا دەکەن و ئەوە خۆدزینەوەیە لە بەرپرسیارێتی»، ئەو بڕیارە جێگای قبووڵکردن نییە و پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکانە.

پێشتر بۆریس جۆنسن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا و بریتی باتیل وەزیری ناوخۆی بەریتانیا پرۆژە یاسایەکیان پێشکەش کرد بۆ ڕەوانەکردنی بەشێک لە پەنابەرانی وڵاتەکەیان بۆ وڵاتی ڕواندای ئەفریقا.

بڕیارەکە بەو جۆرەیە کە هەر کۆچبەرێک لە ١/١/٢٠٢٢ەوە، بە هەر ڕێگایەکی ئاوی، وشکانی و ئاسمانی بە نایاسایی چوونەتە ئەو وڵاتە ڕەوانەی وڵاتی ڕواندا دەکرێن لە ئەفریقا.

 

Paylas: