Cîhan
چەند وڵاتێکی ئەوروپا دیپۆرتکردنەوەی پەنابەرانی عێراق رادەگرن
بەپێی راگەیندراوێکی کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ، بە ھەماھەنگی لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپا، دیپۆرتکردنەوەی پەنابەرانی عێراق، راگیراوە.
کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤی عێراق لە راگەیندراوێکدا بڵاویکردەوە، کە بەھۆی ھەوڵە دیپلۆماسییەکانی عێراق بۆ چارەسەرکردنی کێشەی پەنابەران لە ئەوروپا، دیپۆرتکردنەوەی پەنابەرانی وڵاتەکەیان لەهەریەک لە وڵاتانی (نەرویژ، سوید، دانیمارک و فنلەندا) راگیراوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، کە گفتوگۆی نێوان لایەنە پەیوەندیدارەکانی عێراق لەگەڵ وڵاتانی دیکەیی ئەوروپا بەمەبەستی راگرتنی گەڕاندنەوەی پەنابەران بەردەوام دەبێت.
جێی ئاماژەیە، لەماوەی رابردوودا چەند وڵاتێکی ئەوروپا بەپاساوی باشبوونی رەوشی ئەمنی و ترسیان لەرودانی کاری تیرۆریستی، دەیان پەنابەری عێراقییان دیپۆرتی وڵاتەکەیان کردەوە.