TR KU SO
FB X
Cîhan

ڕاگەێندراوی نوێی ئەمریکا ... هێچ کەسێک ناتوانی دوای کشانەوەی ئێمە لە سووریا هێرش بکاتە سەر هێزە کوردییەکان

سارا
Yazar
📅 08 Şubat 2019 22:13

پەیامی کورد  ...  ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕۆبێرت پاڵادینۆ ڕایگەیاند ئێمە ئەرتەشەکەمان لە سووریا دەکشێنینەوە بەڵام هیچ کەسێک ناتوانێ هێرش بکاتە سەر هێزەکانی سووریای دیموکراتیک " هەسەدە " .

پلادینۆ لە کۆبوونەوەی خۆی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە ووڵامی پرسیاری ڕۆژنامەوانان دا ووتی : ئەو کاتەی کە هێزەکانی ئێمە لە سووریا بە شیەوەیەکی ئەمنی دەکشێنینەوە کە هیچ کەسێک نەتوانێ هێرش بکاتە سەر هێزەکانی سووریای دیموکراتیک " هەسەدە " کە پێکهاتەکانی کوردی " یەپەژە " کە لە ناو هەسەدە دایە هەروەها .

پلادینۆ لە سەر هێزی ئەرکە هاوبەشەکان کە وەزیر تورکیا چووش ئۆغلۆ ووتبووی کە ئەوان لە سەر پێکهاتنی ئەوە لەگەڵ ئەمریکا ڕێکەوتنیان کردووە ووتی : " من سەبارەت بە ئەرکی هێزی هاوبەش هیچ شتێکمان نەبیستووە ، بۆیە ناشتوانم لەمبارەوە هیچ ڕوونکردنەوەیەک بدەم ."

ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کۆتاییدا لە سەر باس و خواستی درووست کردنی هەرێمی ئەمنی ش ڕایگەیاند " ئەمریکا مەترسییەکانی تورکیا لە بواری ئەمنییەتی دا جیددی وەردەگرێت لە سەر ئەم بابەتە ئێمە لەگەڵ تورکیا لە دانووستاندنێکی چالاکانەداین .

Paylas: