TR KU SO
FB X
Cîhan

ئەنجامی ئۆپراسیۆنی هاوبەشی حەشدی شەعبی و ئەرتەشی عێراق لە دژی داعش دەستی پێکرد

سارا
Yazar
📅 17 Mayıs 2020 16:58

پەیامی کورد    ...   ئەنجامی ئۆپراسیۆنی هاوبەشی حەشدی شەعبی و ئەرتەشی عێراق لە دژی داعش دەستی پێکرد .

ئەرتەش و هێزەکانی حەشدی شەعبی عێراق ئۆپراسیۆنێکی هاوبەش یان بۆ پاککردنەوەی سێ پاریزگای ئەم ووڵاتە لە پاشماوەکانی گرووپی تێرۆریستی داعش دەست پێکرد .

بە پێی ڕاپۆرتێک بە گوێرەی بەیاننامەی ڕێکخاروی ئەمنییەتی عێراق ڕۆژی یەکشەممە ، ئەرتەشی عێراق و ڕێکخراوی حەشدی شەعبی ، ئۆپراسیۆنێکی گەورەیان لە دژی ئەندامانی پاشماوەی گرووپی تێرۆریستی داعش لە سێ پاریزگای ئەو ووڵاتەدا دەست پێکرد . لە جەرەیانی ئەم ئۆپراسیۆنەدا هیزەکانی حەشدی شەعبی توانییان فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئەم گرووپە تێکبشکێنن .

لەم بەیاننامەیەدا هاتووە : بە چاودێری فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکاندا ، ئۆپراسیۆنی اسود الجزیرە " شیران الجزیرە " بپ پێداچوونەوە بە بادیەی باکووری النجزیرە لە ئەنبار و باشووری پاریزگای نەینەوا و هەروەها ڕۆژهەلاتی پاریزگای سەڵاحەددین تاکوو سنوورە نێودەوڵەتییەکانی هاوبەش لەگەڵ سووریا دەستی پێکرد .

هەروەها لە بەیاننامەکەدا هاتووە  ئۆپراسیۆنەەکە بریتییە لە : "وادی الثرثار"، فڕۆکەخانەی "ژنو"، "سنیسله"، کێوی  "المنایف سحول راوه"، "الشعبانی"، "طریفاوی"، "وادی العجیج" و تەپۆڵکەکانی "الطیارات" ە و فەرماندەیی ئۆپراسیۆنی الجزیرە ، سەڵاحەددین ، ڕۆژهەڵاتی مووسڵ ، حەشدی شەعبی و حەشدی عەشایری لەم ئۆپراسیۆنەدا کە لە ١١ مێحوەر و بە پاڵپشتی و پشتیوانی هێزی ئاسمانی و فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئەرتەش ئەنجام دەدرێت ، بەشدارییان هەیە . "

ڕێکخراوی ئەمنییەتی عێراق جەخت دەکاتەوە کە ئەم ئۆپراسیۆنە بۆ بەهیزکردنی ئەمنییەت و سەقامگیری لەم ناوجەیەدا و ڕاوەدوونانی ئەندامانی تێرۆریستی و دەست بە سەر کردنیان ئەنجام دەدرێت .

هەروەها حەشدی شەعبی لە بەیاننامەکەی خۆیدا ڕایگەیاندووە کە هێزەکانی حەشد لە جەرەەیانی ئەم ئۆپراسیۆنەدا توانیویانە ، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەم گرووپە تیرۆریستییانە تیک بشکێنن .

Paylas: