ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەكگرتووەكان كۆدەبێتەوە
پەیامی کورد... ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەكگرتووەكان كۆدەبێتەوە
ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەكگرتووەكان لەسەر هێرشەكانی ئەمریكا بۆسەر عێراق و سوریا كۆ ببێتەوە.
بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە نەتەوە یەكگرتووەكان لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە:" ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەكگرتووەكان ئەمڕۆ كاتژمێر 06:00ی ئێوارە دانیشتنێكی تایبەت بە دۆخی ئێستای عێراق و هێرشەكانی ئەمریكا بۆسەر ئەو وڵاتە كۆدەبێتەوە".
ئەوەشی خستەڕوو، " ئەنجومەنی ئاسایش بۆ تاوتوێكردنی ئەو هێرشانەی كە هەفتەی رابردوو سوپای ئەمریكا لە دژی چەند پێگەیەكی چەكدارەكانی پاڵپشتیكراو لەلایەن ئێرانەوە لە عێراق و سوریا ئەنجامیدا كۆدەبێتەوە".
هەروەها، ئەمریكا رووبەڕووی تۆمەتەكانی روسیا و چین بووەوەتەوە بەوەی بووتە ئامڕازی پەرەسەندنی ئاگری جەنگ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و نوێنەری هەمیشەیی ئەمریكاش لەسەر هەردوو پرسەكە ئامادەیە.