Cîhan
ئەنجوومەنی وەزیران لە سەر چەند بابەتی گرینگ کۆدەبێتەوە
پەیامی کورد ... ئەنجوومەنی وەزیران لە سەر چەند بابەتی گرینگ کۆدەبێتەوە
ووته‌بێژى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕایگەیاند، ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان له ڕێگه‌ى ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌وه كۆ ده‌بێته‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 17/6/2020، د. جووتیار عادل، ووته‌بێژى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، له پێگه‌ى تایبه‌تیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تی " فه‌یسبووك " بڵاوى كردووه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان كۆبوونەوەی ھەفتانەی خۆی لە ڕێگەی ڤیدیۆ كۆنفرانسەوە ئەنجام دەدات.
باسى له‌وه‌ش كردووه، چەند بابەتێكى گرینگی وەك ڕێکخستنی خەرجییەکان، پرۆگرامی بایۆمەتری و هاوبەشی کەرتی گشتی و کەرتی تایبەت تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەكە دەبن.