TR KU SO
FB X
Cîhan

نوێنەری عێڕاقی : دەبێ هەموو مامەڵە تیجارییەکان لەگەڵ تورکیا ڕابگیرێت

سارا
Yazar
📅 17 Ağustos 2020 17:46

پەیامی کورد     ...       نوێنەری عێڕاقی  : دەبێ هەموو مامەڵە تیجارییەکان لەگەڵ تورکیا ڕابگیرێت .

فازل الفتلاوی ، جێگری هاوپەیمانی فەتح ی عێراق لە سەر گرینگی کاردانەوەی بەهێز بە داگیرکارییە بەردەوامەکانی تورکیا جەختی کردەوە .

بە پێی ڕاپۆرتێک الفتلاوی ووتی : بەردەوام بوونی داگیرکارییەکانی تورکیا نیشانەی سستی حکوومەتی ناوەندی و هەرێمی کوردستانە ڕەفتاری نەبەرپرسانەی تورکیا لە ئاستی هەمیشەیی خۆی دەرچووە و ئەم ڕەفتارە بە ناچار لە کاردناوەی بەهێزە لە لایەن عێراق ەوە .

ئەو بە ئاماژەدان بەوەی کە کاردانەوەی عێراق لە بەرامبەر ئەم داگیرکارییانە هیوابەخش نییە ، داواکاری فەرخوانەکەی باڵیۆزی عێراق لە تورکیا ، دەرکردنی باڵیۆزی تورکیا و ڕاوەستاندنی هەموو مامەڵە تیجارییەکان لەگەڵ ئانکار بوو ، چوونکە تورکیا هەموو خەتێکی سووری بن پێ کردووە . 

Paylas: