نوێترین ئاماری تووشبوون بە کۆرۆنا لە جیهاندا بڵاو کرایەوە
پەیامی کورد ... نوێترین ئاماری تووشبوون بە کۆرۆنا لە جیهاندا بڵاو کرایەوە
ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا لە بیست و چوار کاتژمێری رابردودا لە هەموو جیهاندا گەیشتە ٦٦ ملیۆن کەس و ژمارەی ئەوانەش كە گیانیان لە دەستداوە یەک ملیۆن و نیوی تێپەڕاند.
بەگوێرەی ئامارە جیهانییەکان، تاوەكو بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە تووشبووانی كۆرۆنا گەیشتوەتە ٦٦ ملیۆن و ٨٥٧ هەزار و ٩٦٩ کەس، لەو ژمارەیەش ٤٦ ملیۆن و ٢٤٤ هەزار و ١٩٧ توشب١و چاکبونەتەوە و یەک ملیۆن و ٥٣٤ هەزار و ٥٧٠ توشبوش گیانیانلەدەستداوە.
ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان لە پلەی یەكەم دێت، كە تیایدا ١٤ ملیۆن و ٩٨٣ هەزار و ٤٢٥ حاڵەتی توشبونی تۆمارکردوە، لەو ژمارەیەش هەشت ملیۆن و ٧٨٧ هەزار و ٧٣٨ کەس چاکبونەتەوە، هەروەها ژمارەی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە بۆ ٢٨٧ هەزار و ٨٢٥ کەس بەرزبوەتەوە.
فڕەنساش لەسەر ئاستی وڵاتانی ئەوروپا بە پلەی یەکەم دێت لە روی بەرزی ژمارەی توشبوان و تا ئێستا دو ملیۆن و ٢٨١ هەزار و ٤٧٥ توشبو لە وڵاتەدا تۆمارکراون.
ئێرانیش لەسەر ئاستی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی بە تۆمارکردنی یەک ملیۆن و ٢٨ هەزار و ٩٨٦ توشبوی کۆرۆنا زۆرترین کاریگەریی ئەو پەتایەی تیادا دەرکەوتوە.