TR KU SO
FB X
Cîhan

نرخی نەوت زیاتر بەرزبوویەوە

نەهرۆ
Admin
📅 23 Mart 2018 15:05

ئەمڕۆ هەینی (٢٣) ئادار، نرخی نەوتی خاو لەبازاڕەکانى جیهاندا ڕووى لەبەرزبوونەوە کردووە، بەشێوەیەک بەرمیلێک نەوتی برێنت بە (٦٩،٤٤) دۆلار مامەڵەی پێوەکراوە.

ئاژانسەکانی هەواڵ بڵاویانکردووەتەوە، کە هەر ئەمڕۆ نەوتی خاوی ئەمریکیش بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و  بەرمیلێک نەوت بە (٦٥،٢٠) دۆلار مامەڵەی پێوەکراوە.

جێی ئاماژەیە لەماوەی رابردوودا نرخى نەوتی خاو بۆ (٧١) دۆلار بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە، ئابوریناسانیش هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ سنوردارکردنی ئاستی هەناردەکردنی نەوت لەلایەن ڕێکخراوی ئۆپیک و روسیاوە دەگەڕێتەوە.
 

Paylas: