TR KU SO
FB X
Cîhan

پنتاگۆن: چەند گروپێك دەتوانن هاوشێوەی هێرشەكەی سەر ماڵی كازمی ئەنجام بدەن

Rozan Ateş
Yazar
📅 09 Kasım 2021 16:11


پەیامی کورد … پنتاگۆن: چەند گروپێك دەتوانن هاوشێوەی هێرشەكەی سەر ماڵی كازمی ئەنجام بدەن

وەزارەتی بەرگری ئەمریكا "پنتاگۆن" بڵاویكردووەتەوە، چەند گروپێك لە عێراقدا هەن كە لە لایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەكرێن و توانای ئەنجامدانی هێرشی هاوشێوەی ئەو هێرشەیان هەیە كە كرایە سەر ماڵی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق.

جۆن كێربی وتەبێژی پنتاگۆن لە بڵاوكراوەیەكدا بۆ راگەیاندنەكان سەبارەت بە هەوڵی تیرۆر كردنی سەرۆك وەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەداوە، لەناو عێراقدا چەند گروپێك هەن كە ئێران پشتگیریان دەكات و توانای ئەوەیان هەیە هێرشی هاوشێوە ئەنجام بدەن.

سەبارەت بە ناوی ئەو گروپانە ئەو وتەبێژەی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا باسی لەوە كردووە، لە ئێستادا ناتوانن لیستی ناوی ئەو گروپانە ئاشكرا بكەن.

جەختی لەوەش كردووەتەوە، جارێكی تر ئیدانەی هێرش كردنە سەر سەرۆك وەزیرانی عێراق دەكەن و بەردەوامیش دەبن لە پاراستنی هێزەكان و دامەزراوەكانی ئەمریكا لە عێراق.

Paylas: