پێنتاگۆن سەبارەت بە دۆخی سووریا ڕوونکردنەوەیەک دەدات
جێمز ماتیاس، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له‌باره‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د كه چه‌كی كیمیایی به‌كارهێناوه له سووریا، ئه‌مریكا هیچ شتێك له ده‌ره‌وه‌ی بژارده جێناهێڵێت. ڕاشیگەیاند “یه‌كه‌م شت كه پێویسته ته‌ماشای بكه‌ین ئه‌وه‌یه كه له‌كاتێكدا ڕووسیا گه‌ره‌نتیكاره له بردنی هه‌موو چه‌كه كیمیاییه‌كان بۆ ده‌ره‌وه‌ی ووڵات، هیشتا بۆچی چه‌كه كیمیاییه‌كان به‌كاردێت. له‌به‌رئه‌وه له‌گه‌ڵ ناتۆ، قه‌ته‌ر وهاوبه‌ش و هاوپه‌یمانه‌كانمان له شوێنه‌كانی دیكه كارده‌كه‌ین و، ئه‌و بابه‌ته تاوتوێ ده‌كه‌ین”.
پێش كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ته‌میم بن حه‌مه‌د ئه‌لسانی، میری قه‌ته‌ر له وه‌زاره‌تی به‌رگری (پێنتاگۆن)، ماتیاس لێدوانێكی كورتی بۆ رۆژنامه‌نووسان دا.
سەبارەت بە هێرشه كیمیاییه‌كانی رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د، ماتیاس وتی “یه‌كه‌م شت كه پێویسته ته‌ماشای بكه‌ین ئه‌وه‌یه كه له‌كاتێكدا ڕووسیا گه‌ره‌نتیكاره له بردنی هه‌موو چه‌كه كیمیاییه‌كان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، هێشتا بۆچی چه‌كه كیمیاییه‌كان به‌كاردێت. له‌به‌رئه‌وه له‌گه‌ڵ ناتۆ، قه‌ته‌ر و هاوبه‌ش و هاوپه‌یمانه‌كانمان له شوێنه‌كانی دیكه كارده‌كه‌ین و، ئه‌و بابه‌ته تاوتوێ ده‌كه‌ین”.