Cîhan
پێنتاگۆن ١٥٠ سەربازی دیکەی ڕەوانی ڕۆژهەڵاتی باکووری سووریا دەکات
پەیامی کورد ... وەزارەتى بەرگرى ئەمریکا ناسراو بە پێنتاگۆن بە مەبەستی ناردنى 150 سەربازى دیکە بۆ رۆژهەڵاتى باکوورى سووریا لە ئامادەكاریدایە.
بە گوێرەی ڕۆژنامەى نیویۆڕک تایمزى ئەمریکا بە پشت بەستن بەزانیارییەكانی بەرپرسانى ئەمریکا بڵاویکردوەتەوە ، پێنتاگۆن بە مەبەستی ناردنى 150 سەربازى دیکە بۆ ڕۆژهەڵاتى باکوورى سووریا لە ئامادەكاریدایە ، ناردنى ئەو سەربازانە لە چوارچێوەى قۆناغى یەکەمى ئەو چالاکییانەیە کە بە هاوبەشى ئەمریکا و تورکیا بۆ درووستکردنى ناوچەى ئارام لە باکوورى سووریا دەکرێت.
لەسەر نادرنی ئەو 150 سەربازە بۆ ڕۆژهەڵاتی باكووری سووریا، ئەمریكا زانیاری لەسەر ئەركەكانیان نەخستۆتەڕوو.